یانەی دەربەندیخان بۆ چاكتر كردنی ئاستی تیپەكە و بۆ ئەوەی لە پاڵەوانێتیی یانەكانی عیراقدا لە ئاستێكی باشتردا ببینرێت، دوو بۆندی نوێی بۆ تیپی بالەی كچانی یانەكە ئیمزاكرد.
بۆندەكانیش بۆ هەردوو یاریزان پرژە رزگار فەرەج و پریڤە رزگار فەرەج بوو كە هەردووكیان دوو یاریزانی لێهاتووی بالەی كچانن و پێشتر یارییان بۆ یانەی سەنحاریب دەكرد.
لە لایەكی تریشەوە ئیدارەی یانەكە ستافێكی نوێی بۆ تیپی تۆپی پێی پێشكەوتووانی كوڕان دیارییكرد و بۆ ئەوەش دڵشاد ئەحمەد-ی وەك راهێنەر و زمناكۆ قادر و شێركۆ جەبار-ی وەك یاریدەدەر و تاریق بەهادینیشی وەك راهێنەری گۆڵپاێز دیارییكردووە