لەسەر بانگهێشتی هەڵبژاردەی دێرینەکانی ئیلام لە کۆماری ئیسلامی ئیران، رۆژی26 تەمموز 2024، هەڵبژاردەی دێرینەکانی شار کە ژمارەیەک وەرزشکاری دێرینی سلێمانی لە خۆگرتبوو، سەردانی ئەو شارەیانکرد.
لەگەڵ گەیشتنی وەفدە وەرزشییەکە لەلایەن بەرپرسانی وەرزشی و ئیداری شارەکە پێشوازیان لێکرا، هەمان رۆژ لەیاریگای زانکۆی ئیلام یەکەم یاری دۆستانە لە نێوان دێرینەکانی شار و ئیلامدا ئەنجامدرا و 4 - 1 لە بەرژەوەندی دێرینەکانی شار کۆتاییهات.
رۆژی دووەم چەندین بەرپرسی وەرزشی و ئیداری شارەکە سەردانی وەفدی میوانیانکرد و خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو سەردانە و پەیوەندییە وەرزشییە دەربڕی.رۆژی سێیەمی گەشتەکە لە یاریگای میهران دووەم یاریی دۆستانەیان لەگەڵ هەلبژاردەی یاریزانە دێرینەکانی میهران کردوو تیپی میوان بەگۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕا. لە سەردانەکاندا هەڵبژاردەی دێرینەکانی شار لە پارێزگای سلێمانی وێرای وەرگرتنی دیاری وەرزشی لە بەرپرسانی وەرزشی شارەکانی ئیلام و میهران، میواندارییەکی باشی تایبەتیان لەلایەن بەرپرسانی وەرزشی و ئیداریی ئەو دوو شارەوە لێکرا، لەبەرامبەریشدا دێرینەکانی شار لە سلێمانی چەندین دیاری تایبەتیان پێشکەش بە بەرپرسانی وەرزشی و هەڵبژاردەکانی شارەکانی ئیلام و میهران کرد.