بۆ خۆپاراستن لە پەتای سکچوون لە سلێمانی ئامادەکارییەکان دەستی پێ کرد

10:06 - 2024-07-31
کوردستان
155 جار خوێندراوەتەوە

لەپێناو خۆپاراستن لە نەخۆشی سکچوون، فرۆشتنی ئەو سەوزانە قەدەغە کرا کە بە ئاوی قورس ئاو دەدرێن و چاودێری خواردنگەکانیش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، رایگەیاند: لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون و كۆنترۆڵكردنی پەتای سكچوون لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی پێکهێنراوە.
هەروەها وتیشی: کاری لیژنەکە بڵاوكردنەوەی پەیامی هوشیاری و خۆپارێزییە لە نەخۆشی سكچوون و لەگەڵ زیادكردنی وەرگرتنی نموونەی ئاو، بەتایبەتی ئاوی شەمعەكان و تەنكی سەرەكی ئاوی پرۆژەكان و ئاوی ماڵان و پشكنینیان، هاوکات جەختكردنەوە لەسەر قەدەغەكردنی فرۆشتنی ئەو سەوزانەی بە ئاوی ئاوەڕۆ ئاودەدرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، چاودێری تەندروستی لە رێستۆرانت و شوێنە گشتییەكاندا توند دەکرێتەوە، هەروەها جەخت لە فرۆشیارانی شەربەت و ساردەمەنی دەکرێتەوە بۆ بەكارهێنانی ئاوی پاك و وەرگرتنی نمونەی زیاتر بۆ پشكنین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان