خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای باری كەسێتی کرا

05:16 - 2024-08-04
کوردستان
118 جار خوێندراوەتەوە


لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،  خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەردوو پڕۆژەی تایبەت بە هەمواری یاساكانی باری كەسێتی  و لێبوردنی گشتی کرا.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە کە لەكۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاساكانی لێبوردنی گشتی و  باری كەسێتی كراوە، كە پێشتر ناكۆكی و مشتومڕی زۆریان لێكەوتبووەوە.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆکردن لەسەر  پڕۆژە یاسای پەسەندكردنی رێككەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لەنێوان عیراق و سوریا دواخراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان