بۆردی وەرزشی پێشوازی لە یاریزانێکی پیشەگەری کورد دەکات

06:55 - 2022-06-26
وەرزش
457 جار خوێندراوەتەوە



سەرتیپ عەلی لێپرسراوی بۆردی وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیی کرد لە ئاسۆ رۆستەم یاریزانی پیشەگەری کوردی یانەی نەورۆز کە دەچێتە کوەیت بۆ ناو ریزەکانی یانەی وەرزشی سالمییە.

سەرتیپ عەلی دەڵێت، ئاسۆ روستەم، لە جوانڕۆی رۆژهەڵاتەوە بۆ رومادی و دواتر بۆ ئۆردوگای باریکەی شارەزوور و  دوای چەند یانەیەک لە یانەی نەورۆز  خۆی دەگرێتەوە، لە خولی نایابی عیراق ئەدروەشێتەوە، لەوێشەوەوە وەک یاریزانێکی پیشەگەر بەرەو وڵاتی کوەیت لە یانەی سالمییە درێژە بە ژیانی وەرزشی دەدات.

دەشڵێت، ئەمڕۆ وەک بۆردی وەرزشی قەڵغانی رێز و خەڵاتمان پێبەخشی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان