ژمارەی ئەو كۆچەرانەی لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، بە قاچاخ و بەنایاسایی بە نۆكەندی ئینگلیزدا خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا، ئاستی پێوانەیی تۆماركردووە، بەڵام كۆچی یاسایی لەلایەن كارمەندانی تەندروستی و خوێندكارانەوە كەمبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵ، ئەو وڵاتە گەیشتنی 13 هەزار و 489 كۆچەری بە بەلەمی بچووك تۆماركردووە، كە ئەوە گەورەترین ژمارەیە لە نیوەی یەكەمی ساڵێكدا تۆماركرابێت. رێژەكە بەراورد بە هەمان كاتی ساڵی رابردوو كە 11 هەزار و 433 كۆچەر ئەو گەشتە مەترسیدارەیان ئەنجامدابوو، بۆ سەدا 18 زیادیكردووە