بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر وەک یەکەمین ھێزی تایبەتی کوردستان، بەشدار دەبن لە 13یەمین خولی پێشبڕکێی ساڵانەی جەنگاوەرەکان، کە لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەدەچێت.
وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژە تیرۆر رایگەیاند، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار قارەمانەکانی نیشتمان، بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر وەک یەکەمین ھێزی تایبەتی کوردستان بەشدار دەبن لە 13 یەمین خولی پێشبڕکێی ساڵانەی جەنگاوەرەکان کە لە لایەن ناوەندی راھێنانی شا عەبدوڵڵای دووەم بۆ ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەش دا، بەشداریکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر لەسەر بانگھێشتی رەسمی لەپاڵ 33 ھێزی تایبەتی دیکە کە نوێنەرایەتی 19 وڵات دەکەن، گرنگی و بەرزی توانای ئەو دامەزراوەیە دەردەخات، کە توانیوێتی رۆڵی کارا ببینێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توانیوێتی شان بدات لە شانی باشترین ھێزە تایبەتەکانی جیھان.