وەزیری رۆشنبیری: کوردستانی نوێ بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە دەکات

07:30 - 2022-06-28
کوردستان
569 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێم دەستخۆشی لە هەڵوێستی رۆژنامەی کوردستانی نوێ دەکات لە بڵاونەکردنەوەی هەواڵی کوشت و بڕ و بەهەنگاوێکی جێگەی پێزانین وەسفی دەکات.
حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەناوی وەزارەتەوە دەستخۆشی لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ دەکات کە بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە دەکات لە چوارچێوەی کاری رۆژنامەوانیدا، بە بڵاونەکردنەوەی هەواڵی کوشت و بڕ.
دەقی پەیامی وەزارەتی رۆشنبیری: 
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێم دەستخۆشی لەو ھەڵوێستە دروستەی کوردستانی نوێ دەکات لە چوارچێوەی کاری رۆژنامەوانیدا. 
کوردستانی نوێ بەرپرسیارانە و پیشەیانە مامەڵە دەکات لەگەڵ رووداوەکاندا. ئەم ھەنگاوەش جێگای پێزانینە.
حەمەی حەمەسەعید
وەزیری رۆشنبیری و لاوان

بابەتە پەیوەندیدارەکان