عیراق بەكارهێنانی كارەبا كەمدەكاتەوە
وەزارەتی كارەبای عیراق پلانێكی نوێی ئاشكراكرد بۆ دەستپێوەگرتن بە كارەبای نیشتمانییەوە و لە هەمان كاتدا زیادبوونی 100 مێگاوات بەرهەمی كارەباشی لە وێستگەی كەربەلا راگەیاند.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی كارەبا لەوبارەیەوە رایگەیاند: قۆناغی دووەمی چارەسەری لۆدی سەر بەكارهێنانی كارەبا دەستی پێكردووە، ئەویش لە رێگەی شێوازی دابەشكردنەوەی كارەبا و دابینكردنی هێڵێكی تایبەت بۆ كەربەلا، بەدەر لە هێڵی نیشتمانی، بەوەش لۆدی سەر كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە.
پێگەی تاقە
مانگرتنی كرێكاران لە ئیسرائیل گەشتە ئاسمانییەكان پەكدەخات
لەسەر داوای سەندیكای كرێكارانی ئەو وڵاتە، كرێكارانی ئیسرائیل رۆژی دوو شەممە مانیانگرت و بەهۆی مانگرتنەكەشیانەوە خزمەتگوزاری زۆربەی شوێنە گشتییەكان وەستا و گەشتە ئاسمانییەكانیش پەكیان كەوت.
مانگرتنی كرێكارانی ئیسرائیل، بە مەبەستی گوشار دروستكردن بوو لەسەر حكومەتەكەی بنیامین ناتانیاهۆ تا رێكەتنێك بكات، بۆ گەڕاندنەوەی بارمتە ئیسرائیلییەكان، كە لە كەرتی غەززە بە بارمتە گیراون، بە تایبەتی دوای ئەوەی بەم دواییانە تەرمی شەش بارمتە بە كوژراوی دۆزرایەوە.
سكای نیوز
دابەزینی بەكارهێنانی نەوت بۆ كەمترین ئاست
راپۆرتە جیهانییەكان باس لەوە دەكەن، بەركارهێنانی نەوت لەلایەن ئەمریكا و چینەوە، كە دوو گەورەترین بەكاربەری نەوتن، دابەزیوە بۆ كەمترین ئاست لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە و ئەو دابەزینەش كاریگەریی دەبێت لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا.
كەمبوونەوەی بەكارهێنانی نەوت لە ئەمریكا راستەوخۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی دابەزاند بۆ 76.36 دۆلار. هاوكات رێكخراوی ئۆپیك پڵەس بە نیازە هەناردەی نەوت زیادبكات، ئەوەش هێندەی تر نرخی نەوت دادەبەزێنێت.
سومەرییە نیوز