چامپیۆنس لیگی یانەكانی ئەوروپا

یارییەکانی دوا قۆناغی پاڵەوانێتییەكە دەرکەوتن

11:55 - 2024-09-03
وەرزش
49 جار خوێندراوەتەوە

چامپیۆنس لیگی یانەكانی ئەوروپا پێی نایە قۆناغێكی نوێوە كە قۆناغی كۆتایی 36 یانەیە و ئاسۆی بەڕێوەچوونی یارییەكانی روون بۆتەوە و دەركەوتووە كام یانانە لەگەڵ یەكتری یاریی دەكەن و چۆن و لە كوێ و كەی یارییەكانیاشان دەكەن.
یارییەكانی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتییەكە بەسیستمێكی جیاواز لە ساڵانی رابردوو بەڕێوە دەچن، جیاوازییەكە ئەوەیە:
*بۆ یەكەمین جارە 36 یانە دەگەنە قۆناغی كۆتایی.
*تیپە بەشدارەكان بەسەر چوار ئاستدا دابەشكران.
*مەرجی ئەم پاڵەوانێتییە بۆ سیستمە نوێیەكە ئەوەیە دەبێت یانەكان دوو یاریی لەگەڵ یانەكانی ئاستی خۆیان و دوو یاریی لەگەڵ ئاستی دووەم و دوو یاریی لەگەڵ ئاستی سێیەم و دوو یاریی لەگەڵ ئاستی چوارەمدا بكەن.
ئەوەتا وەك روونكردنەوە بۆ ئەم خاڵە، بارسیلۆنا ئەو دوو یانەیەی لە ئاستەكەی خۆیدا یارییان لەگەڵ دەكات (بایرن مونشن و بروسیا دۆرتمۆند)ە، ریاڵ مەدرید لەگەڵ (مان سیتی و بایرن مونشن) یاریی دەكات، ئەمە بۆ یانەكانی تریش بە هەمان شێوەیە.
تیروپشک بۆ یارییەكانیش كراوە و سەرجەم یارییەكانی قۆناغی یەكەم (خولی چامپیۆنس لیگ) دیارییكراون، لەم قۆناغەدا تیپەكان دەست دەكەن بە كۆكردنەوەی خاڵ، ئیتر هەر بەسیستمی بردنەوە 3 خاڵ و یەكسان 1 خاڵ، تیپەكان لەو هەشت یارییەوە كە دەیكەن، هەوڵ دەدەن لە ریزبەندیی 36 یانەكەدا زۆرترین خاڵ كۆبكەنەوە، یارییەكانیش ئەم مانگە دەستپێدەكەن و تا كۆتایی مانگی جەنیوەری 2025 دەخایەنێت، بۆ نمونە  ریاڵ مەدرید و بارسیلۆنا یارییەکانیان بەمشێوەیە دەبن:

بارسیلۆنا
*مۆناكۆ      × بارسیلۆنا -           17/9.
*بارسیلۆنا   × یۆنگ بۆیز-          1/10.
*بارسیلۆنا   × بایرن مونشن -    23/10.
*رێدستار   × بارسیلۆنا-             6/11.
*بارسیلۆنا  × بریست -              26/11.
*دۆرتمۆند × بارسیلۆنا -           11/12.
*بەنفیکا   ×    بارسیلۆنا -    21/1/2025.
*بارسیلۆنا  ×  ئەتڵەنتا -         29/1/2025.

ریاڵ مەدرید
*ریاڵ مەدرید   × شتوتگارت-         17/9.
*لیل               × ریاڵ مەدرید -     2/10.
*ریاڵ مەدرید  × بروسیا دۆرتمۆند- 22/10.
*ریاڵ مەدرید  × میلان-                5/11.
*لیڤەرپوڵ       ×ریاڵ مەدرید-      27/11.
*ئەتڵەنتا        ×ریاڵ مەدرید-         1/12.
*ریاڵ مەدرید × ساڵزبۆرگ-     22/1/2025.
*بریست        × ریاڵ مەدرید - 29/1/2025.
پاش تەواو بوونی ئەم یارییانە
*یەكەم تا هەشتەمی ریزبەندیی  راستەوخۆ دەگەن قۆناغی داهاتووی یارییەكان كە قۆناغی 16 یانە دەبێت.
*9 یەمی ریزبەندیی تا 24 – ەمینی ریزبەندییش یاریی پلەی ئۆف دەكەن و 8 یانەی تر لەم قۆناغەوە دەگەن قۆناغی 16 یانە.
*لەپلەی 25 – ەوە تا پلەی 36 –ە مینی ریزبەندییش ئاوت دەبن و بۆ هیچ خولێكی تر سەرناكەون وەك ئەوەی پێشتر سەردەكەوتن بۆ یۆرۆپالیگ و كۆنفرانس لیگ.
قۆناغی پلەی ئۆفیش كە لە پلەی 9 تا 24 بەشداریی تیادادەكەن بەمشێوەیە دوو یاریی چون و گەڕانەوە لەگەڵ یەكتر دەكەن و براوەكانیان كە 8 تیپ دەكات دەگەنە قۆناغی 16 یانە:
* 9    ×   24 .
*10   ×    23.
*11   ×    22.
* 12  ×    21.
*13   ×   20.
*14   ×   19.
* 15  ×   18.
*16   ×   17.
قۆناغی 16 یانەش بە سیستمی چوونە دەرەوە دەبێت بە یەک دۆڕاندن و تا یاریی كۆتایی بەو شێوەیە دەبێت.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان