״زمانی پێكهاتەكانی كەركوك بۆ نووسراوەكان زیاد بكرێت״

01:09 - 2024-09-05
کوردستان
55 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داوا لە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا دەكات زمانی پێكهاتەكانی تری كەركوك بۆ نووسراوە رەسمییەكان زیادبكرێت، بەو هۆكارەی كەركوك شارێكی فرە ئایین و نەتەوەیە.
د.ئەحمەد كەركوكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لەپێناوی زیاتر بەرقەراربوونی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و نیشاندانی جوانترین نموونەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان پێكهاتەكانی شاری كەركوكدا، بە رەسمی داوام لە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كرد كە هەرسێ زمانی كوردی، توركمانی و سریانی بۆ بڵاوكراوە و نووسراوەكانی پەیج و ئەكاونتەكانی سۆشیال میدیای ئەنجومەنی پارێزگا زیادبكەن، وتیشی: كەركوك شارێكی فرە ئایین و نەتەوەیە، بۆیە پێویستە رەچاوی ئەو خاڵە بكرێت و داواكارییەكەی بەندەش هەر لەو چوارچێوەیەدایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان