فێرگەی نامدار قەرەداغی بە هەماهەنگی بەشی رۆشنبیری منداڵانی سلێمانی گەورەترین كۆنێسرتی ساڵ -ی لە شاری سلێمانی سازكرد، كە چەندین گۆرانی و پارچە میوزیك -ی كوردیی رەسەن پێشكەشكرا.
لە كۆنسێرتەكەدا، كە بە سپۆنسەری میدیایی كوردسات، جەماوەرێكی زۆر ئامادەبوون، لە هەردوو نەوە (مناڵان و بەتەمەنەكان) بەرهەمی بە پێز پێشكەشكرا، لەبارەی كۆنسێرتەکەوە هاوكار ئەسكەندەر بەڕێوەبەری بەشی رۆشنبیری منداڵانی سلێمانی بە كوردستانی نوێی راگەیاند: ئێوارە كۆنسێرتەكەمان كە بەهەماهەنگی فێرگەی نامدار قەرەداغی بوو، منداڵانی سلێمانی بە پەنجە و ئامێرە میوزیكەكانیان ئێوارەیەكی جیاوازیان كردە دیاری بۆ شاری سلێمانی و دەتوانم بڵێم گوڵ و جوانییان دا لە ئێخەی مێژووی میوزیك و گۆرانی لە سلێمانی، جگە لەمەش ئەم فێرگەیە لەلایەن هونەرمەند مامۆستا نامدار قەرەداغی رابەرایەتی دەكرێت، كە ئەمەش خۆی لەخۆیدا بایەخی فێرگەكەی زیاتر كردووە.
شایانی باسە، كۆنسێرتەكەی فێرگەی نامدار قەرەداغی، 28 فێرخوازی ژەنیار تێیدا بەشداربوون و 15 بەرهەم پێشكەشكرا كە هەموویان بەرهەمی رەسەنی كوردی بوون و بە شێوەی نوێ، دابەشكردنی میوزیكی بۆ كرابۆوە، كە لەلایەن 10 گۆرانیبێژی ( منداڵ و ژن و پیاو) پێشكەشكران. جگە لەمەش فێرخوازەكانی فێرگەكە كە هەموویان منداڵن، لە سێ ئۆركێست پێكدێن و بەردەوامن لە دەوڵەمەندكردنی ئەزموونەكەیان و چالاكییەكەش بڕیارە لە چەند شار و شارۆچكەیەكی تر پێشكەش بكرێت.
كۆمار مەسعود