وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ رەشید میریدۆڤ وەزیری دەرەوەی توركمانستان كردووە و باس لەوە كراوە كە عیراق غاز لەو وڵاتە بكڕێت و پەیوەندییەكانیشیان پتەوتر بكەن.
وەزیری دەرەوەی توركمانستان وەزیری دەرەوەی عیراقی بانگهێشتكرد بۆ سەردانی وڵاتەكەیان، تا زیاتر قسە لەسەر بابەتەكە بكەن. جێی ئاماژەیە بەرەپێشچوونی پەیوەندیی نێوان عیراق و توركمانستان بە هاوكاریی ئێران بووە.
سایتی ئەلجیبال