بەداخەوە پاش ماوەیەک لە نەخۆشی خاتوو (ئایشێ عوسمان بەگی ساڵح بەگ) دایکی هەڤاڵ و کادری پێشکەوتووی راگەیاندنی یەکێتی، مونیر سەلیم کۆچی دواییکرد، بۆ ئەم خەمە قوڵە بەناوی بۆردی راگەیاندن و سەرجەم میدیاکارانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە هەڤاڵ مونیر و خوشک و برا و کەسوکارییان دەکەین و لە خودای باڵادەست دەپاڕێینەوە سەبر و ئارامیان پێبدات و جێگەی کۆچکردووش بەهەشتی بەرین بێت.
جارێکی تر سەرەخۆشیمان دووپاتدەکەینەوە.
بۆردی راگەیاندن