دەروازەی پەروێزخان: تەماتە لە دەروازەكەمانەوە هاوردەی هەرێم ناكرێت

11:13 - 2024-09-19
کوردستان
131 جار خوێندراوەتەوە


دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە گوایە تەماتە لە دەروازەكەوە هاوردەی ناو هەرێمی كوردستان بکرێت و دەڵێت، پابەندن بە رێنماییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ.
راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لە روونكردنەوەیەكدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە ماوەی چەند رۆژێكە بڵاوبووەتەوە و گوایە لە دەروازەی پەروێزخانەوە تەماتە هاوردەی ناو هەرێمی كوردستان كراوە. «بە هەموو شێوەیەك سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە و دوورن لە راستییەوە، بە هیچ جۆرێك لە دەروازەكەوە باری تەماتە هاوردەی ناو هەرێم نەكراوە».
لە روونكردنەوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهەموو شێوەیەك پابەندن بە رێنماییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ، هەر بۆیە بەپێی رێنماییەكان رێگە بە باری تەماتە نەدراوە لە دەروازەكەوە هاوردەی ناو هەرێمی كوردستان بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان