كتێبی (كەركوك شاری ئاگرە) چاپ دەكرێت

11:15 - 2024-09-26
هەمەرەنگ
592 جار خوێندراوەتەوە

 

رۆژنامەنووسێكی فینلەندی كتێبێكی دەربارەی كەركوك بە ناوی( كەركوك شاری ئاگرە) نووسیوە و كتێبەكە كراوە بە كوردی.
لەوبارەیەوە خاتوو كریستینا كۆیڤوین رۆژنامەنووسی فینلەندی بە دوالاپەڕەی وت: ساڵی 2009 بۆ یەكەمجار سەدانی كەركوكم كرد و هەستم كرد كە ئەو شارە شتێكی تایبەتی تێدایە، بۆیە چەند وتارێكم لەسەر نووسی بۆ رۆژنامەكانی فینلەندا.
وتیشی: دوای رووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەری 2017 بە گرنگم زانی كتێبێك سەبارەت بە كەركوك بنووسم، كتێبەكەم نووسی و خاتوو لەنجە ئەحمەد هاوكاری كرد و ئێستاش كتێبەكە كراوە بە كوردی و بڕیارە لەلایەن مەكتەبی راگەیاندن و بیروهۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئایندەیەكی نزیكدا چاپ و بڵاوبكرێتەوە.
نەرمین عوسمان محەمەد 

بابەتە پەیوەندیدارەکان