بۆردی وەرزشی پاڵپشتی یاریزانان دەكات

10:20 - 2022-07-03
وەرزش
471 جار خوێندراوەتەوە

بەهوكاری بۆردی وەرزشی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ژمارەیەك یاریزانی كورد و شاری سلێمانی بەشداری پاڵەوانێتی یاری تایكواندۆ دەكەن لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوانی عێراق و ئەنجامی باش و دڵخۆشكەر بەدەست دەهێنن.
لە شاری بەغدا و لە  پاڵەوانێتی تایكواندۆ بۆ ئاستی تازەپێگەیشتوان كە لە كۆتایی هەفتەی رابردوو بەڕێوەچوو، بە بەشداری 530 یاریزانی ناوچە جیاوازەكان بەرێوەچوو، ژمارەیەك یاریزانی كوردی شاری سلێمانی ئەنجامی باشیان بەدەست هێناو  میدالی پاڵەوانبوونی كێشە جیاوازەكانیان لەمل كرا.
هاوكات ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە بۆ یەكەم جارو لە مێژووی تایكواندۆی عێراقدا یاریزانێك توانی زۆرترین خاڵ كۆبكاتەوە  كە 67 خاڵ بوو لە یاریەكدا و بووە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتیەكە، ئەویش یاریزانی كورد كەیهان هونەر بوو.
جێگەی باسە بۆردی وەرزشی یەكێتی پاڵپشت و هوكاری یاریزانە كوردەكان بوو بۆ بەشداریكردنیان و بەدەستهێنانی ئەنجامی باش بۆ كوردستان و شاری سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان