وەرزشکارانی راپەڕین پشتیوانیی لیستی ١٢٩ دەکەن

12:20 - 2024-10-01
وەرزش
67 جار خوێندراوەتەوە

جێگر خدر

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتیی سەرۆک مام جەلال، لەژێر ناونیشانی «وەرزش بۆ هەمووانە» کەرنەڤاڵی وەرزشیی راپەڕین بۆ پشتیوانیی کردن لە لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشیمانیی کوردستان بە هاوکاری بۆردی وەرزشیی یەکێتی لە قەزای رانیە بەڕێوە چوو.
لە کەرنەڤاڵەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لەوەرزشکاران ئامادەیبوون، چەندین چالاکی جۆراوجۆری وەرزشی ئەنجامداران و  وەرزشکارانیش بەڵێنیاندا پاڵپشت و پشتیوانی  لیستی ١٢٩ ی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و کاندیدەکانی بن لە پێناو راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی لە ھەرێمی کوردستان.
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کە بەردەوام بە گرنگییەوە لە کەرتی وەرزشی روانیوە، لە ئێستادا لەپێناو سەرخستنی لیستی ١٢٩ وەرزشکاران و وەرزشدۆستان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، هەموو هەوڵێکی خۆیان خستۆتەگەڕ بۆ دەنگدانیان بە لیستی یەکێتی و سەرخستنی کاندیدەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە تاکڕەوی و خۆسەپێنی و جیاکاری لەنێوان شارەکانی هەرێمی کوردستاندا.



#129 #هەڵبژاردن

بابەتە پەیوەندیدارەکان