لە هەولێر كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لیژنەیەك بۆ تۆماركردنی سەرپێچییەكان پێكدەهێنێت

01:03 - 2024-10-01
کوردستان
204 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا


ئەحمەد مازن وتەبێژی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: وەك كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، لیژنەیەكی شەست كەسیمان  پێكهێناوە بۆ تۆماركردنی هەموو ئەو سەرپێچییانەی لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدرێن.
 وتیشی: دوای دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن تائێستا، ژمارەیەك سەرپێچی لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە تۆماركراون، دوای تەواوكردنی لیستی تەواوی سەرپێچییەكان، ئاراستەی ناوەندی كۆمسیۆن دەكرێت، بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.

بابەتە پەیوەندیدارەکان