رەفعەت عەبدوڵڵا: كەسوكاری شەهیدان و تێكۆشەران شایستەن باشترین خزمەت بكرێن

12:55 - 2024-10-02
کوردستان
70 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی، سەردانی ماڵی شەهیدان (مەولود عەبدوڵڵا خۆشێنی، زرار كاكل) و ماڵی كاك فاتیح عەزیز برای شەهید (مەحمود عەزیز)، تێكۆشەر و كەمئەندامی سەنگەر شەهاب ئەحمەدی كرد.
لە سەردانەكاندا، رەفعەت عەبدوڵڵا، دووپاتیكردەوە كە ئەو دەستكەوتانەی بەدیهاتوون، بەرهەمی خەبات و تێكۆشان و خوێنی پاكی شەهیدان و رۆڵەكانی گەلەكەمانە، راشیگەیاند: ئێوەی كەسوكاری شەهیدان جێگەی شانازیین بۆ یەكێتی و گەلەكەمان، وەك یەكێتی تەئكیددەكەینەوە كە خانەوادەی شەهیدان شایستەی باشترین خزمەتن و بە سەركەوتنی لیستی 129ی یەكێتی ئەو ئامانجە دەهێنینەدی، كە بەداخەوە ئێستا لەسایەی حكومەتی خۆسەپێندا هیچ خزمەتێك بە كەسوكاری شەهیدان و تێكۆشەران و كۆمەڵانی خەڵك ناكرێت، بۆیە پێویستە هەموومان پێكەوە كاربكەین بۆ سەرخستنی لیستی 129ی یەكێتی.

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان