قوباد تاڵەبانی: یەكێتی و سەرۆكەكەی، رێڕەوی حوكمڕانی راستدەكەنەوە

12:56 - 2024-10-02
کوردستان
90 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك تیمەكانی گەنجانی یەكێتی لە ئیدارەی راپەڕین، رایگەیاند: لەم هەڵبژاردنەدا گەورەترین دەرفەت بۆ سەركەوتنی یەكێتی دروستبووە و ئامانجی گەورە و سەرەكیی یەكێتیش ئەوەیە بە تۆماركردنی سەركەوتنێكی گەورە لەم هەڵبژاردنەدا رێڕەوی حوكمڕانی لە هەرێم راست بكاتەوە.
لە دەستپێكی وتەكانیدا، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەت، ئاماژەی بە بارودۆخی یەكێتی لە 15 ساڵی رابردوودا كرد، كە رۆژ لەدوای رۆژ لاوازتر دەبوو، بەڵام لەم سێ ساڵەدا بەسەرۆكایەتیی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، یەكێتی رۆژ لەدوای رۆژ بەهێزتر بووە و ئەو هێزەیە لەناو هەموو هاوكێشەكاندا حیسابێكی گەورە بۆ سیاسەت و بڕیار و هەڵوێستەكانی دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەوانەی لەنزیكەوە سەرۆك بافڵ دەناسن، دەزانن كە بەڵێنێك بدات، جێبەجێی دەكات و ناوخۆی حزبیشی رێكخستووەتەوە و ئێستا یەكێتی بەشێوەیەكە كەرەستەی پێویستی بۆ چاكسازیی راستەقینە و راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی هەیە و لەم هەڵبژاردنەدا دەیكات، كە ئەوە بەڵێنی سەرۆك بافڵ و ئیرادە و خواستی سەركردایەتی و هەموو كادر و ئەندام و جەماوەری یەكێتییە.

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان