دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: رواندز، باڵەكایەتی، سۆران و چۆمان رەمزی بەرخودانی یەكێتین

01:07 - 2024-10-02
کوردستان
188 جار خوێندراوەتەوە

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی بازنەی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لیستی ژمارە ١٢٩، رایگەیاند: دوێنێ لە دەڤەری رواندز و سۆران و باڵەكایەتی و چۆمان و وەرتێ بووم، لە نزیكەوە تێكۆشەران و گەنجان و خانەوادە سەربەرزەكانی ئەوناوچانەم بینی كە ئێمە بەگیان، قەرزاری ئەوانین.
راشیگەیاند: كەم ماڵی ئەو دەڤەرانە هەیە كە قوربانییان بۆ پێشمەرگە و بۆ كوردستان و بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، نەدابێت، كە ناوچەكەیان سەردەمانێك لانكەی شۆڕش و خەباتی پێشمەرگە قارەمانەكان بوون، ئەو دەڤەرە پێویستی بە بانگەشە نییە، چونكە هەمووجارێك بێ دوو دڵی، پەیمانیان بە حزبەكەی خۆیان بە یەكێتی داوە، بۆیە تا ئەبەد ئەوان لە دڵی ئێمەدا بە گەورەیی دەمێننەوە و ناویان لە لاپەڕە پرشنگدارەكانی مێژوودا هەمیشە گەشاوەیە، ئاماژەی بەوەش دا: رواندز و باڵەكایەتی و سۆران و چۆمان لەناو ئەدەبیاتی یەكێتیدا، خۆی لەخۆیدا ناوەكانیان بووە بە رەمزی بەرخودانی یەكێتی، بوون بە لۆگۆی حزبەكەی ئێمە، هەمیشە خۆمان بە قەرزاریان دەزانین.
دەشڵێت: لەپاڵ سروشتە دڵگیرەكەی دەڤەری باڵەكایەتی ئەو گەنجە بە پەرۆشانەم  بینی كە ئومێدی گەورەیان بە یەكێتییە و لە چاویاندا هیوایەكی قووڵ قووڵ بە حزبی شەهیدان بەدیدەكرێت، بەڵێنم پێدان كە لە حكومەتی ئایندەدا شەڕی ئێمە لەسەر ئاوەدانی و خزمەتی ئەو ناوچانە دەبێت.

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان