وەفدیكی باڵای یەكێتی، كە پێكهاتبوون لە نزار ئامێدی ئەندامی مەكتەبی سیاسی، ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا، لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن، جەمال یوسف لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆك و عەلی ئۆرەماری سەرۆكی لیستی 129ی یەكێتی لە دهۆك، ژمارەیەك كەسایەتی و تێكۆشەری پارێزگای دهۆك (سدیق عەلی كەسایەتی و تیكۆشەری دێرین و نوێنەری سەرۆك مام جەلال، دڵشاد ئیكمالەیی جێگری مەڵبەندی دهۆك، محەمەد تاهیر باجلوری كادری پێشكەوتوو و تیكۆشەری دێرین)یان بەسەركردەوە.
لەمیانی سەردانەكانیاندا، وەفدی یەكێتی، بەگرنگییەوە باسی لە خەبات و قوربانیدانی تێكۆشەران كرد و هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەكیان بۆ دووپاتكرایەوە.