رەفعەت عەبدوڵڵا: یەكێتی، ئامانجی گەورەی هەیە

12:10 - 2024-10-08
کوردستان
244 جار خوێندراوەتەوە

رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بازنەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن لەسلێمانی، هەردوو بازنەی خەبات و تووی مەلیكی بەسەركردەوە و داوایكرد بانگەشەیەكی شارستانییانە و دوور لە بێزاركردنی خەڵك بەڕێوەبەرن.
رەفعەت عەبدوڵڵا، تەئكیدی لەسەر ئامانجە گەورەكەی یەكێتی لەم هەڵبژاردنەدا كردەوە كە كۆتاییهێنانە بە حكومەتی قۆرخكار و خۆسەپێن و رایگەیاند: راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی، بە خەباتێكی دیموكراسیانە و شارستانیانە دەكرێت، كە لەم دەنگدانەدا ئومێدمان هەیە یەكێتی زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت.

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان