"ئەم حكومەتە نەیتوانیوە ببێتە حكومەتی هەموو خەڵك"

01:15 - 2024-10-09
کوردستان
98 جار خوێندراوەتەوە

حاجی مەسیفی سكرتێری ئەنجومەنی پیشتیوانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە ئامادەبوونی خدر مستەفا لێپرسراوی مەڵبەندی سۆران، لەگەڵ ژمارەیەك لە پێشمەرگە و تێكۆشەرە دێرینەكاندا، كۆبووەوە.
حاجی مەسیفی رایگەیاند: ئەم حكومەتە نەیتوانیوە ببێتە حكومەتی هەموو خەڵك و هەموو شارەكان، بۆیە یەكێتی دەیەوێت لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت، تابتوانێت رێڕەوی حوكمڕانی راستبكاتەوە و حكومەتێكی خزمەتگوزار پێكبهێنێت.

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان