بە لێشاو بەشداریی هەڵمەتەکە دەکەن

گەنجانی گەرمیان زۆرینەی تیمەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن پێكدەهێنن

10:20 - 2024-10-10
ڕاپۆرت
250 جار خوێندراوەتەوە
#ژمارەیەک لە گەنجانی بەشدار لە تیمەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە گەرمیان

راپۆرتی/ حسێن عەزیز

بۆ بەشداریكردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا، هەموو توێژە جیاوازەكان لە چوارچێوەی لیژنە و تیمەكانی بانگەشەدا رێكخراون و كار بۆ سەرخستنی لیستی ١٢٩ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن. لەم ناوەندەشدا گەنجانی گەرمیان لە سنووری بازنەی سێ زۆرینەی ئەندامانی تیمەكانی بانگەشە پێكدەهێنن و سەدان گەنج لە لیژنەكاندا جێكراونەتەوە و دڵسۆزانە كار بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی یەكێتی دەكەن.

لێپرسراوی بازنەی سێی ناحیەی رزگاری بۆ  کوردستانی نوێ   :  كاتی ئەوەیە پەرە بە توانای گەنجەكان بدەین، ئومێدی زیاتریان پێبدەین بۆئەوەی لە ژینگەی سیاسیی یەكێتیدا گەشە بكەن و تێبكۆشن

بەشداریی كارای گەنجان
مامۆستا محەمەد ئەحمەد لێپرسراوی بازنەی سێی ناحیەی رزگاری بە كوردستانی نوێی راگەیاند: جیاواز لە خولەكانی تری هەڵبژاردن ژمارەیەكی زۆری گەنجان روویان لە بارەگای كۆمیتە و بازنەی هەڵبژاردن كردووە. لە دەرەوەی تیمەكانی بانگەشە و لەناو تیمەكانیشدا هەست بە هاتنەپێشەوە و بەشداریی كارای گەنجان دەكرێت.
لێپرسراوی بازنەی سێی ناحیەی رزگاری وتیشی: گەنجان بناغەیەکی گرنگن بۆئەوەی بینای كاركردنیان لەسەر بنیات بنرێت. هاتنە پێشەوەی گەنجان دەرخەری دنیابینی نوێی یەكێتییە بۆ گەنج، رۆڵ بە ژمارەیەكی زۆری گەنج دراوە بۆئەوەی كاربكەن و دەرفەتیان بۆ رەخسێنراوە. لە دیدگای سەرۆك بافڵەوە گەنج داهاتووی یەكێتی و كوردستانە، یەكێتی ئایندەی لەناو گەنجاندا دەبینێتەوە، هەر بۆیە پیادەی سیاسەتی گەنجانە و گوتاری سەردەمیانە دەكات.
مامۆستا محەمەد دەڵێت: كاتی ئەوەیە پەرە بە توانای گەنجەكان بدەین لە هەموو بوارەكاندا و دانەبڕێن لە رووداوەكانی سەردەم، ئومێدی زیاتریان پێبدەین بۆئەوەی لە ژینگەی سیاسی یەكێتیدا گەشە بكەن و تێبكۆشن.
گرنگیدان بە گەنجان
هەردی مەهدی گەنجێکی تەمەن 25 ساڵە، کەسێکی چالاک و هەڵسوڕێنەری بەشێکی کارەکانە لە بازنەی سێی ناحیەی رزگاری، نزیکەی چوار ساڵە پەیوەندی بە ریزەکانی یەکێتییەوە کردووە باسی لەوەکرد: سیاسەتی یەکێتی لە دوای کۆنگرەی پێنج زۆر گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە، یەکێک لەو گۆڕانکارییانە بریتییە لە گرنگیدان بە گەنجان. دواتر دەبینین لە بازنەکاندا کەسانی گەنج هەڵبژێردراوە بۆئەوەی ببێت بە لێپرسراوی بەشەکان. گەنجانی گەرمیان بە گشتیی و گەنجانی رزگاری بە تایبەتی بۆیان دەرکەوتووە تەنها هێز بتوانێت خزمەت بە گەنج بکات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە. ئەو کوڕە گەنجە وتیشی: وتارەکانی سەرۆک بافڵ کاریگەریی زۆری لەسەر گەنجان دروستکردووە و لەو شوێنانەی وتار دەدات گەنجانێکی زۆر رووی تێدەکەن و ئامادە دەبن.
هەردی مەهدی پەیامی بۆ گەنجان هەیە و دەڵێت: تەنها هێز بتوانێت خزمەت بە گەنج بکات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بەڵگەش ئەوەیە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بینیمان لیستی زۆر دروست بوون و دەنگیشیان هێنا، بەڵام ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکیاندا وەک پێویست جێبەجێیان نەکرد و دەرکەوت ئەوەی بتوانێت گۆڕانکاری بکات تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.


خزمەتكردنی وەرزشكاران
مامۆستا مەحمود ساڵح لێپرسراوی بەشی گەنجانی مەڵبەندی گەرمیان لەو بـارەیــەوە وتی: لــە گەرمیــــــــان 75 %ی تیمەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە گەنجان پێكهاتوون و لەم بانگەشەیەدا رۆڵی بەرچاویان هەیە لە كۆكردنەوەی دەنگ بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی، هەروەك بەشێك لە كاندیدەكانیش گەنجن و سەرنجی خەڵكیان راكێشاوە.
لێپرسراوی بەشی گەنجانی مەڵبەند لە بارەی رۆڵی یەكێتی لە خزمەتكردنی وەرزشكاران و وەرزش دۆستانی سنوورەكە وتی: وەرزشكاران و وەرزش دۆستانیش بەشدارییەكی كارایان هەیە لە پرۆسەکەدا، لەبەرئەوەی یەكێتی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو و ئێستاشدا، لە بواری وەرزشدا لە گەرمیان شۆڕشێكی وەرزشی كردووە، پاڵپشتی دارایی تیپە وەرزشی و یانە وەرزشییەكان بووە، بۆ ژێرخانی وەرزشیش زیاتر لە ملیارێك دینار لە دروستكردنی یاریگا و نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شوێنی دانیشتی هاندەران و چیمەنكردن و پەرژینكردنی یاریگادا خەرجكراوە، لە كفری، كەلار، سەرقەڵا، ناحیەی رزگاری و هەندێک لە گوندەكانیش پرۆژەی وەرزشی پێشکەش کردووە و ئێستا سیمای وەرزشی لە گەرمیان گۆڕاوە و خاوەنی چەندین یاریگای شایستەن.

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان