قەڵغانی ساڵۆنی شەقامی جمهوری دەبەخشرێتە سەڵاح حەمەئەمین

12:02 - 2024-10-10
هەمەرەنگ
149 جار خوێندراوەتەوە

 لە درێژەی چالاكیەكانیدا، ساڵۆنی شەقامی جمهوری لە كەركوك میواندارێتی شاعیر و شێوەكار سەڵاح حەمە ئەمین - ی كرد .
لە كۆڕەكەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتی و رووناكبیرانی كەركوك ئامادەیبوون، هونەرمەند سەڵاح حەمەئەمین تیشكی خستەسەر هەڵگیرسانی بزوتنەوەی شێوەكاری لە شارەكەدا لە ساڵانی بیستەكان و سییەكانی سەدەی پێشوو و چالاكی قوتابخانەكان و سەرەتای بزوتنەوەی شێوەكاری هاوچەرخ و سەرهەڵدانی جەماعەتی شێوەكاری كەركوك  لە سەرەتای ساڵانی پەنجاكان و بەرەپێشچوونی سەرەتای ساڵانی هەشتاكان.
 روونیشیكردەوە شێوەكارانی كەركوك كە ئێستا لە هەندەران دەژین لە كاروچالاكییەكانیان بەردەوامن.
لە كۆتایی كۆڕەكەدا قەڵغانی ساڵۆنی شەقامی جمهوری لەلایەن نووسەر و رۆژنانەنووس ستران عەبدوڵڵا پێشكەش بە شاعیر و شێوەكار سەڵاح حەمەئەمین كرا .
رزگار كەركوكی 

بابەتە پەیوەندیدارەکان