ئه‌یاز هه‌ركی
لیستی 129 -ی یەکێتییی نیشتمانیی کوردستان لە دەڤەری بادینان، چەندین پرۆژەی جیاوازی خزمەتگوزارییان هەیە بۆ باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیانی کوردستان، بەتایبەتی خزمەتکردنی پێکهاتەکان بەبێ جیاوازی و پرۆژەکانیان دەبنە بەرنامەی سەرەکیی کارەکانیان لە په‌رله‌مانی كوردستان.
غەسان عومران كاندیدی ژماره ٤ له لیستی ١٢٩-ی یه‌كێتی له بازنه‌ی دهۆك و خاوه‌نی بڕوانامەی به‌كالۆریۆس له ئه‌ندازیاریی نه‌وت وتی: به‌پێی پسپۆڕی خۆم دەمەوێت لە لیژنەی نەوت و غازی په‌رله‌مان کاربکەم، چونکە کۆمەڵێک پرۆژەیاسا و لێکۆڵینەوە لە کار و بەرنامەی مندان، بەڵێنیش به ده‌نگده‌رانم ده‌ده‌م لەگه‌ڵ ئێش و ئازارەکانی خەڵکی ده‌ڤه‌ری بادینان و کوردستاندا بم و پردێک بم لە نێوان حکومەت و داخوازییەکانی هاووڵاتیانی پارێزگای دهۆکدا.
وتیشی: بەرنامەی لیستی ١٢٩-ی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، چه‌ندین كارنامه‌ی باشی له‌خۆگرتووه و کە بەهۆیانەوە چارەسەری زۆربه‌ی کێشە بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دەکرێت.
سه‌باح نه‌مرود جەجو کاندیدی ژمارە 17 لە لیستی ١٢٩-ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له بازنه‌ی دهۆك رایگەیاند: من وەك مەسیحییەک لە لیستی 129 -ی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بازنەی دهۆک، کار و بەرنامەی من خزمەتکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستانە، گومانی تێدا نییە ئەو پەرلەمانتارانەی لە رابردوودا بە ناوی پێکهاتەکانەوە گەیشتبوونە پەرلەمانی كوردستان، نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی پێکهاتەكانی کوردستانیان نەکردووه.
من دەمەوێت نوێنەرایەتیی راسته‌قینه‌ی مه‌سیحییەکانی پارێزگای دهۆک بکەم بە پاڵپشتی یەکێتی، چونکە یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، تاکە لایەنە کە بتوانێت مافی هەموو پێکهاتەکانی ده‌ڤه‌ری بادینان و كوردستان به‌گشتی زامن بکات.
زه‌یتون شینۆ ئه‌حمه‌د، كاندیدی ژماره 26 له‌سه‌ر لیستی 129 له بازنه‌ی دهۆك وتی: ئەگەر متمانەی خەڵکی دهۆک بەدەست بهێنم، یەکێک لە پرۆژەکانم ئەوەیە پرۆژەی ئاوی دێرەلۆک ـ زێی گه‌وره بکەم بە پرۆژەیەکی نموونەیی، چونکە زیاتر لە 200 هەزار هاووڵاتی لەسەر ئەو ئاوە ده‌ژین، یەکێک لە پرۆژەکانی تریش پرۆژەی كاره‌بای بەنداوی گه‌لی رەشاڤایه، کە نزیکەی 40 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، دانیشتووانی سنووره‌كه وه‌ك پێویست سوودیان لێ وەرنەگرتووە لەبەرئەوەی بەکارهێنەرانی کارەباکە نادیارن.
ئه‌حمه‌د جەوهه‌ر كاندیدی ژماره 28 له‌سه‌ر لیستی 129ی یه‌كێتی له پارێزگای دهۆك بە کوردستانی نوێی وت: راستگۆ دەبم لەگەڵ دەنگدەرەکانم و خه‌ڵكی ناوچه‌كه بە گشتی و بەتایبەتی دانیشتووانی قەزای سیمێل كه قه‌زایه‌كە خزمەتی نەکراوە و دەسەڵاتی خۆجێی پارێزگای دهۆک کاری پێویستی بۆ نەکردووە، ئەگەر متمانەی خەڵکی سیمێل و پارێزگای دهۆک بەدەستبهێنم، کار بۆ خزمەتکردن و گه‌شه‌پێدانی سنووره‌كه‌م دەکەم و کار بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکی هەژار دەکەم، چونکە یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە نێو هەژاران و دەنگی ستەملێکراوان لە کوردستان و بادینانەوە دروست بووه و هەمیشە پاڵپشتی تەواوی هەژاران بووە له هه‌رێمی کوردستان.
هاوناز جه‌مال دۆسكی كاندیدی ژماره 29 له لیستی 129 له پارێزگای دهۆك باسی لەوە کرد ئەگەر سه‌ركه‌وێت بۆ پەرلەمانی کوردستان، به‌ڵێن دەدات ببێتە پارێزه‌ری سەرسەختی مافەکانی خەڵکی بادینان و کوردستان و وتی؛ دەمەوێت مافی ژنان لە پارێزگای دهۆک بپارێزم، وتیشی: بێگومان بەرنامەی لیستی 129 –ی یه‌كێتی هێز و ئیرادەیەکی زۆری به ئێمەی كاندیدان و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌خشیووه لە سەرتاسەریی هه‌رێمی کوردستاندا، بەتایبەتی دروشم و بەرنامە و کارەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، ده‌بنە هۆی گۆڕانکاریی بنه‌ڕەتی لە هەرێمی کوردستان و زامنكردنی ژیان و بژێوی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.