قوباد تاڵەبانی: ئەم هەڵبژاردنە دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە

01:34 - 2024-10-10
کوردستان
557 جار خوێندراوەتەوە

لە پەیجی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، قوباد تاڵەبانی دەڵێت:
کۆتاییمان بەو قۆناغە هێنا لایەنێک بتوانێت بە دەنگی ساختە خۆی بەسەر کوردستاندا بسەپێنێت. ئەم هەڵبژاردنە دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە، قۆناغی گۆڕین و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و کۆتاییهێنان بە جیاکاری لەنێوان شار و ناوچە جیاوازەکان
لە خزمەت خەڵکی بە شەرەفی ناحیەی سەرکەپکان و گوندەکانی دەوروبەری روونم کردەوە خەڵکی کوردستان لەبەردەم دوو بژاردەدان، ئەوانەی بەم شێوازە حکومڕانییەی ئێستا رازین با دەنگ بە پارتی بدەن و ئەوانەشی رازی نین ئەوە تەنها یەکێتی و سەرۆک بافڵ توانای راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی و هێزی گۆڕانکاری هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان