فلاشی ئابووری

11:16 - 2024-10-14
ئابووری
108 جار خوێندراوەتەوە

ل: ئابووری

 

عیراق بە پلەی یەكەم دێت لە هاوردەكردنی كاڵای توركیدا

ئاماری رەسمیی وەزارەتی بازرگانیی توركیا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هەناردەی وڵاتەكەی بۆ وڵاتانی دراوسێ لە نۆ مانگی یەكەمی ئەم ساڵدا گەیشتۆتە 18 ملیار و پێنج ملیۆن دۆلار.
هەر بە پێی ئەو ئامارە، هەناردەی توركیا بۆ هەریەك لە بوڵگاریا، جۆرجیا، ئێران، عیراق و سوریا بووە، كە دراوسێی توركیان، بەڵام عیراق بە پلەی یەكەم دێت لە نێوان ئەو وڵاتانەدا. 
بەغداد مەیل

 

چین و ڤێتنام 10 رێكەوتنی نوێیان ئیمزاكرد

چین و ڤێتنام رۆژی یەكشەممە 10 رێكەوتنی نوێیان ئیمزاكرد لە بواری فراوانكردنی هێڵی ئاسنی سەر سنوورەكانیان و هاوكاری یەكتر لە چەند بوارێكی ئابووریدا.
یەكێك لە رێكەوتنەكان لێكگەیشتن بوو لە بواری پێدانی باجی سەر سنوور، لە رێگەی (QR)ەوە، بە مەبەستی خێراكردنی مامەڵەی بازرگانیی نێوانیان، جگە لەوە كردنەوەی ناوچەیەكی هاریكاریی ئابووریی لە نێوان هەردوو وڵاتدا خراوەتە بەر باس و رەنگە بەم نزیكانە رێكەوتنی تەواوی لەسەر بكرێت. 
CNN

 

هەناردەی بەرهەمی كشتوكاڵیی میسر زیادیكردووە

راپۆرتێكی ئەنجومەنی هەناردەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی میسر ئاشكرایكرد، هەناردەی بەرهەمی كشتوكاڵیی میسر لە مانگی ئابی 2023وە تا مانگی ئابی 2024 بە رادەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو ماوەیەدا میسر 6.3 ملیۆن تۆن بەرهەمی كشتوكاڵیی هەناردەی وڵاتان كردووە، ئەوەش 535 هەزار تۆنی زیاترە لەو بڕە هەناردەیەی لە وەرزی پێشوودا كردوویەتی، بەهای تێكڕای هەناردەكەشی لەو ماوەیەدا 4.3 ملیار دۆلارە، كە 430 ملیۆن دۆلاری لە وەرزی پێشوو زیاترە.
روسیا تودەی

بابەتە پەیوەندیدارەکان