رەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك لە دیدارێکدا لە رۆژنامەی هەواڵ دەڵێت؛ كاك مەسعود بە ئاشكرا بە ئێمەی وت: ئەگەر ئەم ریفراندۆمە سەركەوتوو نەبوو بەڵێن بێت ئەم وڵاتە جێدەهێڵم و دەچم لە جەزیرەیەكدا دادەنیشم، دەشلێت مەسەلەی ریفراندۆم زۆر هەستیار بوو بە ئاسانی نەت دەتوانی دژی بوەستیتەوە، پێمان وابوو ئەنجامدانی ریفراندۆم لە كەركوك كارێكی باش نییە لەداهاتوودا زیانی گەورەی تێدا دەكەین، كاتێك ریفراندۆم كرا كەركوك بە زەبری هێز داگیر كرا هیچ رێكەوتنێكی سیاسی لە نێوان یەكێتی و لایەنە عیراقییەكاندا نەبووە.