لە لەندەن، 22 تۆن په‌نیر دزرا..!

12:38 - 2024-10-29
هەمەرەنگ
79 جار خوێندراوەتەوە

جیمی ئۆلیڤه‌ر چێشتلێنه‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانی داوای له‌و كه‌سانه‌ كرد كه‌ شه‌یدای په‌نیرن، هاوكاریی پۆلیس بكه‌ن له‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و دزه‌دا كه‌ 22 تۆن په‌نیری جۆری چیده‌ری له‌ فرۆشیارێكی به‌ناوبانگی په‌نیر له‌ له‌نده‌ن دزیوه‌.
ئۆلیڤه‌ر له‌ رێگه‌ی ئینستاگرامه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ داوای له‌ خه‌ڵك كرد، له‌ هه‌ر شوێنێك په‌نیرێكی زۆریان بینی كه‌ به‌ نرخێكی هه‌رزان ده‌فرۆشرێت، ده‌ستبه‌جێ پۆلیسی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و په‌نیره‌ دزراوه‌ و له‌ په‌نیره‌ گرانبه‌هاكانیشه‌، نرخه‌كه‌ی 300 هه‌زار پاوه‌نی ئسترلینییه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 389 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.
كۆمپانیای (نیڵز یارد دێری)ی تایبه‌ت به‌ بازرگانیی په‌نیر له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: كه‌سێك هاتووه‌ بۆ كۆمپانیاكه‌یان و وا خۆی پیشانداوه‌ كه‌ كڕیاری په‌نیره‌ به‌ كۆ، به‌و قسانه‌ كۆمپانیاكه‌ی فریو داوه‌ و سه‌ره‌نجام 950 قاڵب په‌نیری چیده‌ری نایابی دزیوه‌، تا ئێستاش پۆلیس به‌ دوایدا ده‌گه‌ڕێت.
ئا: كورده‌وان
سەرچاوە:سکای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان