تێنسی سەرزەوی، چی ماوە بكرێت؟

12:58 - 2024-10-29
وەرزش
99 جار خوێندراوەتەوە


پاڵەوانێتییە گرنگ و بەهێزەكانی تێنسی سەرزەوی كوڕان و كچان، بە تایبەتی ماستەرز وگراند سلامەكان،  دوا هەنگاوەكانیان دەنێن و چەند ماستەرزێكی كەم ماون بكرێن.

كچان
دوا ماستەرزی ئەمساڵ كە بۆ كچان رێكخرا، ماستەرزی وو هان بوو لە چین، رۆژی 7/10 دەستیپێكردو 13/10 كۆتاییهات،یاریی كۆتایی ئارینا سابالینكا -ی بیلۆروسی و چین وین چینگ - ی چینی كردیان و سابلینكا 2-1 یارییەكەی بردەوە و جامی ئەم ماستەرزەشی بەرزكردەوە.
ئێستا تەنیا پاڵەوانێتیی دەوری كۆتایی كچان لە ریاز-سعودیە ماوە بكرێت و ئەمیش (2/11 تا 9/11) دەبێت، بەمەش پەردە لەسەر پاڵەوانێتییە مەزنەكانی كچان دادەرێتەوە و تەنیا چەند خولێكی 250 خاڵی دەمێنن بکرێن. 

كوڕان
سەبارەت بە خولەكانی كوڕانیش، دوا ماستەزر كە یاریی كۆتاییەكەی كراوە، ماستەرزی شەنگهای بوو لە چین، لەنێوان رۆژانی (8 تا 13/10)، ئەم ماستەرزەی كوڕان کرا و هاوكات بوو لەگەڵ ماستەرزی وو هانی كچان كەئەمیش هەر لە چین كرا، لە یاریی كۆتایی ئەم ماستەرزەی كوڕانیشدا یانیك سینەر -ی ئیتاڵی 2-0 لە نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی بردەوە.
 ئەو ماستەرزانەی ماون بكرێن لەگەڵ كۆتای خولەكانی وەرز بەمشێوەیە دەبن:
*ماستەرزی پاریس-فەرەنسا (28/10 تا 3/11) بۆ كوڕان.
*نیتۆ-دەوری كۆتایی ساڵ (10 تا 17/11) لە تۆرینۆ -ی ئیتاڵیا.
*یارییە كۆتاییەكانی جامی دیڤیز لە ئیسپانیا (19 تا 24/11/2024).
مانگی سێپتەمبەر ئەیلول - 9/2024 ی رابردووش، ماستەرزێكی تری كچان كە  ماستەرزی بیجینگ بوو  لە نێوان رۆژانی 25/9 تا 6/10 لە چین بەڕێوەچوو، یاریی كۆتایی ئەم ماستەرزە سەعات 10 ی بەیانی رۆژی شەممە 5/10 كراو ئەنجامەكەشی بەمشێوەیە بوو:
*كۆكۆ گۆف-ئەمریكا (2)× (0) كارۆلینا مۆكۆڤا-چیك.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان