هەوڵی بە جینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان دەدرێت

02:09 - 2024-11-15
جیهان
96 جار خوێندراوەتەوە

د. شەریف ئایدن لێپرسراوی رێكخراوی چاودێری دادپەروەری نێودەوڵەتی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، رێكخراوەكەیان بە هاوكاری ژمارەیەك چالاكوانی ئێزدی و دادوەر و پارێزەری نێودەوڵەتی لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا كار بۆ بە جینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزیدییەكان دەدەن.
وتیشی، بۆ ماوەی دوو رۆژە كۆبونەوە لەگەڵ ژمارەیەك پارێزەر و دادوەری نێودەوڵەتی لە دۆسڵدۆرف بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو ئێزیدیانەی لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا بێسەروشوێنن، چارەنوسیان یەكلای بكرێتەوە و بگەڕێنرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كار بۆ ئەوەش دەكەن سزای هەموو ئەو كەسانە بدرێت كە هاوكاریی داعشیان كردوە لە كۆمەڵكوژكردنی ئێزدییەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان