پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆ خانەوادەی كۆچكردوو، خاتوو حەمدیە مستەفا قادر

09:31 - 2024-11-28
کوردستان
193 جار خوێندراوەتەوە


كەسوكار و خانەوادەی كۆچكردوو، خاتوو حەمدیە مستەفا قادر

بۆ كۆچی دوایی خاتوو حەمدیە مستەفا قادر، دایکی لیوا ڕەفیق محەمەد، بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی کۆیە و ڕاپەڕین و هەردوو شەهیدی قارەمان (شەهید قاسم و شەهید دڵشاد)، لە ناخی دڵمانەوە  پرسە و ماتەمی خۆمان بە بەڕێزتان و گشت خانەوادەکەتان رادەگەیەنین.
بنەماڵە نیشتمانپەروەر و تێكۆشەرەكەتان لە خەباتی کوردایەتی و ئازادیخوازیدا لە سنووری کۆیە و خۆشناوەتی و بیتوێندا رۆڵی بەرچاو و دیارتان هەبووە.
لە یەزدانی مەزن داواكارین  سەبوری بەهەموو لایەكتان ببەخشێت و رۆحی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین جێگەی بێت.

مەكتەبی سیاسی 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان