200 دەزگا و ناوەند بەشداردەبن

01:12 - 2024-11-28
کوردستان
122 جار خوێندراوەتەوە

ئەریوان سیوەیلی بەڕێوەبەری راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی، بە PUKMEDIAی راگەیاندووە: لەمڕۆوە 28/11، شەشەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب، دەكرێتەوە و تا 8/12 بەردەوام دەبێت، كە دەیان هەزار ناونیشانی لەلایەن 200 دەزگا و ناوەندی ناوخۆیی و وڵاتانەوە تێدا نمایش دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە «لە پێشانگەكەدا چەند پانێڵێك لە بوارە جیاوازە ئەدەبییەكاندا پێشكەش دەكرێن و پێشبینیش دەكەین ژمارەی سەردانیكاران و فرۆشی كتێب لە ساڵانی پێشووتر زیاتر بێت». وتیشی: پێشانگەكەی ئەمساڵ جیاوازە و ناوی راڕەوەكان تایبەتكراون بەناوی كەسایەتی و نووسەران و ئەدیبانی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان، هاوكات گرنگی تایبەت بە منداڵان دراوە و شوێنی چالاكییان بۆ تەرخانكراوە، هەروەك ستەیجێكی تایبەتیش ئامادەكراوە و نووسەران دەتوانن لەسەر ئەو ستەیجەوە كتێبەكانیان بناسێنن و بە ئیمزای خۆیانەوە پێشكەشی خوێنەرانی بكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان