بە چاودێری نارێندرا مۆدی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان و ئامادەبوونی وەفدی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و تیپی هونەری میللی سلێمانی و پارێزگاری شاری ڤاراناسی، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سەما لەشاری ڤاراناسی هیندستان بەڕێوەچوو.
یەکەمین ڕۆژی فێستیڤاڵەکە چەند نمایشێک لە لایەن وەفدی وڵاتانی کۆلۆمبیا، سریلانکا و ڤاراناسی پێشکەشکران.
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 29ی تشرینی دووەمی 2024 تیپی هونەری میللی سلێمانی چەند تابلۆیەکی فۆلکلۆری کوردی لەو فێستیڤاڵە نمایش بکات.
تیپی هونەری میللی سلێمانی لە لایەن ئەنجومەنی هیندی بۆ پەیوەندییە کەلتوورییەکان به ههماههنگی وهزارهتی ڕۆشنبیری و لاوان بانگهێشتی هیندستان کراوە و بڕیارە بۆ ماوەی (10) ڕۆژ لەو وڵاتە لە چەند ویلایەت و شارێک لەچەند فێستیڤالێکی "سەما و میوزیك" بهشداری بكات و نمایشی کولتووری کوردی پێشکەش بکات.