سبەینێ وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە سلێمانی كۆدەبنەوە

08:04 - 2024-11-29
کوردستان
363 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەینێ وەفدی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی كۆببنەوە بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی كابینەی ١٠ی حكومەتی هەرێم.

بەپێی زانیارییەکانی كوردسات نیوز، بڕیارە سبەینێ وەفدی دانوستانكاری یەكێتی لە دەباشان پێشوازی لە وەفدی دانوستانكاری پارتی بكات، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی ١٠ی حكومەتی هەرێم و یەكەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

تائێستا وەفدی دانوستانكاری یەكێتی بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی ١٠ی حكومەتی هەرێم، لەگەڵ هەریەك لە كۆمەڵی دادگەری، یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ كۆبۆتەوە.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان