بانکى رەشید لقى خۆی لە سلێمانى دەکاتەوە

10:58 - 2024-11-30
کوردستان
257 جار خوێندراوەتەوە

بانکى رەشید رەزامەندی بە کردنەوەى لقى بانکەکەیان لە پارێزگاى سلێمانى دەربڕی و تاوتوێى کردنەوەى لقەکەى دەکات.
غەریب ئەحمەد، ئەندامى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق رایگەیاند، پاش ئەوەى نووسراومان ئاراستەى وەزارەتى دارایی کرد، بانکى رەشید رەزامەندی دەربڕیوە و رەزامەندبوون بە كردنەوەی لقی بانكی رەشید لە سلێمانى، ئەوەى کە مووچەخۆران داوایان دەکرد تەوتین بکرێن.
وتیشى، حکومەتى خۆجێیی لە سلێمانى هاوکاربێت بۆ ئەوەى بەزوترین کات لقى بانکى رەشید لقیان بکەنەوە و دەست بە تەوتینى مووچەخۆران لە بانکى رەشید بکرێت.
ئەو ئەندامەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، ئەوەشى دووپاتکردەوە، لەهەوڵەکانیان بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەى بانکى رافیدەینیش لقى خۆى لە سلێمانى و سەرجەم پارێزگاکانى دیکەى هەرێمى کوردستان بکاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان