لە کاتێکدا بەگوێرەى سەرژمێریى گشتى رێژەى دانیشتوانى هەرێمى کوردستان 14%ـى عیراق تێدەپەڕێنێت، بەڵام ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەران بەدوورى دەزانێت دەستکاری پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى 2025دا بکرێت.
کاروان یاروەیس، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق رایگەیاند، "بودجەى عیراق بۆ سێ ساڵە و گۆڕانکارى لە دەقى بودجەکەدا ناکرێت، هەربۆیە ناتوانین پشکى هەرێمى کوردستان لە 12.67% بۆ 14% زیاد بکەین".
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە یاساى بودجەى 2023 و 2024 و 2025ـى عیراق، پشکى هەرێمى کوردستان بە 12.67% دیاریکراوە، بەڵام بەگوێرەى ئەنجامى بەرایى سەرژمێریى دانیشتوان، هەرێمى کوردستان 14%ى کۆى دانیشتوانى عیراق پێکدەهێنێت.