پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆیاسای بودجە دەکات

01:17 - 2024-12-05
کوردستان
401 جار خوێندراوەتەوە


بەمەبەستی زیادکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت لەشەس دۆلارەوە بۆ ١٦ دۆلار، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق  هەمواری یاسای بودجەی رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە، لەپێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کەزیاتر لە ٢٠ مانگە راگیراوە.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نونێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە دەکات و دوو پرۆژە یاسای دیکەش دەخاتە دەنگدانەوە.

 بەگوێرەى کارنامەی کۆبوونەوەکە، کە فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاویکردووەتەوە، لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموارى یاسای بودجەی عیراق دەکرێت.


دەنگدان بە پرۆژەیاساکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و پاسپۆرت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای هەموارى پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانیی مەدەنی لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆیە.

بڕیاربوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، دوێنێ خوێندنەوە و دەنگدان بۆ ئەو پرۆژە یاسایانە بکات، بەڵام بەهۆی میوانداریی سودانییەوە، کارنامەی دانیشتنەکە تەواونەکرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان