چەند رۆژێك لەمەوبەر لە دهۆك دوا قۆناغی یارییەکانی خولی پلە دووی باسكەی یانەكانی عیراق كۆتاییهات و دهۆك نازناوی پاڵەوانی دەستەبەر كرد و بۆ خولی پلە یەکی یانەکانی عیراق سەرکەوت.
تیپی چوار یانەی شارەكانی عیراق كە هەرچواریان لەكوردستان بوون، توانیان بگەنە قۆناغی كۆتایی و چوار گۆشەی زێڕینی خولەكە، كە تیپی یانەكانی دهۆك و سۆلاڤی نوێ و زانكۆی سلێمانی و ئاسۆ بوون.
لە یاریی كۆتایی خولەكەدا، دهۆك توانی 75-53 لە تیپی یانەی سۆلاڤ بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی خولەكە و سۆلاڤی نوێش دووەم بوو، لەیاریی دیاریكردنی پلەی سێیەمیشدا تیپی یانەی زانكۆی سلێمانی لە تیپی یانەی ئاسۆ -ی بردەوە و سێیەمی ئەم خولە بوو.