ئا: ئیسماعیل مەحمود
خانه‌قین-یش وه‌ك سه‌رجه‌م ئه‌و شار و شارۆچكانه‌ی كوردستان و عیراق كه خاوه‌نی مێژوویه‌كی دێرینن لە وەرزشدا، ئه‌میش مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه، له‌گه‌ڵ دروستبوون و ئاوادان بوونه‌وه‌یشیدا، شارێكی وه‌رزشدۆست بووه، وه‌رزشكاره دێرینه‌كانی وه‌ك ئه‌كره‌م ئه‌نوه‌ر و خه‌لیل حسێن زه‌هاوی و حه‌یده‌ر یاوه‌ر و ره‌شید محه‌مه‌د موراد و كه‌نعان ئه‌نوه‌ر و چه‌ندان وه‌رزشكاری تر، شاهێدی بۆ ئه‌م قسه‌یه‌مان ده‌ده‌ن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو وه‌رزشكارانی خانه‌قین نه‌ك له شاره‌كانی كوردستان، بگره له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراقیش خزمه‌تی زۆریان به شاره‌كانی تر‌و ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژارده‌كانی عیراقیش كردووه، ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت، به‌ده‌یان و بگره سه‌دان وه‌رزشكاری خانه‌قینی، له‌و شوێنانه یان وه‌رزشدەکەن یان له‌خزمه‌تی وه‌رزشدان.
له‌م شاره‌ی گه‌رمه‌سێر، وه‌رزش ساڵ له دوای ساڵ، گه‌شه‌ی باشی كردووه، چه‌ندان وه‌رزشكار و تیپ له‌م شاره‌دا دروستوبوون، یانه‌ی خانه‌قینیش باشترین به‌ڵگه‌یه چونکە یه‌كێكه له یانه دێرینه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عیراق و كوردستان و ساڵی 1975 – دامه‌زراوه و تائێستاش له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراقیش به‌رده‌وامه له به‌خشش و وه‌رزشی به‌رده‌وام.
د.ئازاد عه‌لی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی یانه‌ی خانەقین
ئه‌م یانه‌یه ئێستا چالاكییه‌كانی به‌رده‌وامن، وه‌ك د.ئازاد عه‌لی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی یانه‌كه، به كوردستانی نوێی راگه‌یاند، ئێستا یانه‌كه سه‌رۆكه‌كه‌ی (عه‌مید حسێن شێرزاد)ه، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كی باشی هه‌یه و له خوله‌كانی كوردستان و عیراقدا به چه‌ند تیپێكی كوڕان و كچان، به‌شداریی چالاكییه‌كان ده‌كات.
د. ئازاد ئه‌وه‌شی پێوتین كه ئێستا تیپه‌كانی تۆپی پێ و تۆپی سه‌رمێز و یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان - كوڕان و كچانمان هەیە بۆ هه‌رسێ ئاستی ته‌مه‌نه جیاجیاكانی(تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان و پێشكه‌وتووان)، جگه له‌وانه‌ش، چه‌ند تیپێكی تری یارییه كوشتارییه‌كان، وه‌ك یارییه‌كانی جۆدۆ و كاراتێ و كۆنگ فۆ له یانه‌كه هه‌ن و خه‌ریكی مه‌شق و راهێنانی به‌رده‌وامن.
دیاره وه‌رزشی ئه‌م شاره، وه‌ك سه‌رجه‌م بواره‌كانی تری شاره‌كه پێویستی به ئاوڕلێدانه‌وه و هاندانه، ئه‌وه‌تا وه‌ك د.ئازاد وتی، یاریگای خانەقین زۆر فه‌رامۆش كراوه، خزمه‌تی زۆری ده‌وێت، ئه‌گه‌ر چی به‌م دواییه له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بافڵ، نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه و گۆڕانكاریی زۆری تیادا كراوه و ئاماده‌یه بۆ پێشوازی له یارییه‌كانی خوله‌كانی كوردستان و عیراق و یاریگایه‌كی شیاوه، به‌ڵام خزمه‌تی زیاتری ده‌وێت.
كاتێكیش باسی توانای مادیی یانه‌ی خانەقین ده‌كه‌ین، د.ئازاد ئه‌وه‌ی وت كه یانه‌كه كێشه گه‌وره‌کەی قەیرانە داراییه‌كانه، له‌به‌ر خراپیی باری دارایی یانه‌كه ناتوانن سه‌رجه‌م تیپەکان دروستبکەن، ئه‌وه‌تا تیپه‌كانی باله و باسكه و تۆپی ده‌ستی كوڕان و كچانیان راگرتووه، بۆیه داوای له لێپرسراوان و خه‌مخۆرانی یانه‌كه كرد، پشتگیریی دارایی یانه‌كه بكه‌ن تا زیاتر گه‌نجان و لاوانی ئه‌م شاره به‌وه‌رزش و دنیای وه‌رزش بناسێنن.
دوو تیپی وه‌رزشكاره دێرینه‌كانی خانه‌قین
ئەم وێنەیە تیپی باسكه‌ی یانه‌ی خانه‌قینه پێش ده‌ستپێكردنی یاریه‌كی دۆستانه له خانه‌قین له‌گه‌ڵ تیپێكی سه‌ربازی به‌ناوی قوات ئوسامه، وێنه‌كه‌ش كاتی سه‌رەتای دامه‌زراندنی یانه‌ی خانه‌قینه له‌ساڵانی حه‌فتاكاندا.
پۆڵێك له وه‌رزشكاره دێرینه‌كانی تۆپی پێی خانه‌قین، ناوه‌كانیشیان به‌مشێوه‌یه‌یه: له‌راسته‌وه بۆ چه‌پ-وه‌ستاوه‌كان (جه‌لال شه‌وكه‌ت، ستار نامدار، سوهام به‌كر، عه‌باس ئه‌حمه‌د، سه‌ڵاح حه‌سه‌ن، سه‌ڵاح مامه، عه‌باس ره‌ئوف، خالید جه‌میل) دانیشتووه‌كان (عه‌لی حه‌ربی، ئیسماعیل عه‌لی، فاروق حه‌قی، عیسا عارف، سامی عارف).