پێشانگەیەكی كاری دەستیی لە ساڵی نوێدا

11:42 - 2024-12-29
هەمەرەنگ
95 جار خوێندراوەتەوە

پێشانگەیەكی كاری دەستیی لە ساڵی نوێدا
بە بۆنەی ساڵی نوێوە، رێكخراوی گەشەپێدانی كەلتوری، پێشانگەیەكی كاری دەستیی بۆ خاوەن پیشەكان و خانمانی دەستڕەنگین لە سەرای سلێمانی دەكاتەوە.
پێشانگەكە، رۆژانی 1 - 2/1/2025 لە سەعات 10ی بەیانی بۆ 6 ئێوارە كراوە دەبێت لە باخچەی كەلتوری سەرا، كە تێیدا وێڕای نمایشكردنی كارە دەستییەكان، بە نرخێكی گونجاویش دەفرۆشرێن وەك داهاتێك بۆ خاوەن پیشەكان.

بەیاد مەریوانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان