ژمارەی نوێی گۆڤاری نوێبوونەوە بڵاوبووەوە

11:48 - 2025-01-05
هەمەرەنگ
70 جار خوێندراوەتەوە

ژمارە(16)ی گۆڤاری نوێبوونەوە بە كۆمەڵێك بابەتی هەمە جۆر كەوتە بەر دیدی خوێنەران.
ئەم ژمارەیە، چەندین بابەتی جیاواز لەخۆ دەگرێت، لەوانە: واقیعبینی سیاسی چییە، لەبارەی چاپەمەنییەوە، راستی قەدەغەكراو، سیاسەت و رەوشت، رەهەندە جیۆپۆلەتیكییەكانی پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان، مستەفا زەلمی و روانینێك لە مەزهەب و ئیسلامی كوردی، شاركارەكەی مارسیل پروست، ئەدەبی منداڵان لە نێوان شۆڕشی تەكنۆلۆجیا و سەردەمی ئاژاوەدا، كتێبێك لە پێناوی تێڕوانیندا، كوڕەی چاومراوی.
نوێبوونەوە گۆڤارێكی سیاسیی، كەلتوری مانگانەیە كە مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەریدەكات و بە سپۆنسەری رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەردەچێت.
 كوردونیا فەتاح 

بابەتە پەیوەندیدارەکان