ئەمڕۆ لە سەیدسادق، یادیان دەكرێتەوە

چنار و هێمن، دوو پەپوولەی كاروانی زانست و خوێندن

11:13 - 2025-01-07
کوردستان
237 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد عەبدولڕەحمان

 
ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا بە دروشمی (چنار و هێمن دوو پەپوولەی كاروانی زانست و خوێندنن كە بەفر كردنییە پەیكەری شارێك) ساڵیادی (چنار و هێمن) دەكرێتەوە.
سۆران محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق بە كوردستانی نوێ -ی راگەیاند: ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سەیدساق بە هەماهەنگیی ژمارەیەك لە چالاكوانانی قەزاكە، لە رێوڕەسمێكدا ساڵیادی (چنار و هێمن) بەرزڕادەگرین.
چنار و هێمن ئەو خوشك و برا خوێندكارە بوون كە ساڵی 1992 لە قەزای  سەیدسادق بەهۆی بەفر و سەرماوە گیانیان لەدەستدا، چنار تەمەنی  10 ساڵ و  هێمن تەمەنی 7 ساڵ بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان