لە میدیای توركییەوە

كۆبوونەوەكانی ئیمرالی بەردەوامدەبێت

11:30 - 2025-01-07
جیهان
45 جار خوێندراوەتەوە

سەردانی وەفدی ئیمرالی كە لە  ئەندامانی دەم پارتی، سیری سورەیا ئۆندەر جێگری سەرۆكی گروپی پەرلەمانی دەم پارتی، پەروین بوڵدان جێگری سەرۆكی شارەوانیی وان و ئەحمەد تورك سەرۆكی پێشووی شارەوانیی گەورەی ماردین، پێكدێن بۆ لای لایەنەكان بەردەوامە و لەوچوارچێوەیەدا لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆكی پارتی ئایندە كۆبوونەوە.
 داود ئۆغڵو رایگەیاند: پێویستە مافی كورد لە توركیا پارێزراو بێت و كورد و تورك پێكەوە بە ئاشتی بژین.
 دواتر وەفدەكەی ئیمرالی سەردانی پارتی داد و گەشەپێدان-ی كرد و لەگەڵ وەفدی ئاكپارتی كە پێكهاتبوو لە عەبدوڵڵا گولەر سەرۆكی گروپی پەرلەمانتارانی ئاكپارتی و  ئەفكان عەلا و عومەر چەلیك، كۆبوونەوە.
هەفتەی رابردووش، وەفدی دەم پارتی لەگەڵ نوعمان كورتولموش سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە لە پەرلەمان كۆبوونەوە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەردانی پارتی گەلی كۆماریی بكەن، پاشان جارێكی دیكە سەردانی ئۆجەلان لە ئیمرالی دەكەنەوە. بەپێی لێدوانەكانیش «تائێستا كۆبوونەوەكان ئیجابین».

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان