عەممار حەکیم سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد

08:57 - 2025-01-07
کوردستان
1121 جار خوێندراوەتەوە

سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە  سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و لەلایەن مەکتەبی سکرتارییەت و د . محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال و نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشوازیکرا ..

 عەممار حەکیم تاجەگوڵینەی رێزوەفای لە سەر مەزاری مام دانا و رایگەیاند 
ئەمڕۆ هاتووینەتە ئێرە بۆ بیرخستنەوەی  هەڵوێستە زیندووەکانى سەرۆک مام جەلال  لە بەرەنگاربوونەوەى دیکتاتۆریەت و بنیادنانى سیستمى دیموکراتیى نوێ.

وتیشی، مام هێمایەکى گەورەی یەکگرتوویى نیشتمانیىە و  شانازى پێوەدەکەین ئەم ساتەش دەرفەتێکە بۆ بیرخستنەوەى پەیوەندییە مێژووییەکانمان لەگەڵ بەڕێزیاندا و برایانى یەکێتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان