خوشەويستيى مرۆڤ نابينا دەكات!

12:12 - 2025-01-09
ئەدەب و هونەر
27 جار خوێندراوەتەوە

شاعيرى نەمسايى
پيتەر تورينى


خۆشەویستيى مرۆڤ نابينا دەکات
پێشينان وايان وتووە،
كەواته دەمەوێت  بەمزووانه
ببم به ئەندامى كۆمەڵەی نابينايان و چاوكزان.
گەرەکم دەبێت سەگێک پەیدا بکەم،
لەو سەگانەی یارمەتیی نابینایان دەدەن 
لە هاتوچۆدا.
پێویستە شێوەی ماڵەکەم  دەستکاریی بكەم،
تاکو بۆ ژيانى نابينايەك بگونجێت.
ئيتر دەبێت هەموو شەوێك
مەشقی لێكدانەوه و خوێندنەوەى 
ئەو نووسينانه بكەم
كه لەسەر جەستەی تۆ
بۆ نابينايەك دانراون.

له ئەڵمانيیەوە، داناى شەدەڵە

#ئەدەب و هونەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان