پیرۆزبایی فەرماندەیی هێزەکانی ۷۰ بۆ یادی کوردستانی نوێ

08:48 - 2025-01-12
کوردستان
646 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی بەڕێوەبەر و سەرجەم كارمەندانی ڕۆژنامەی "كوردستانی نوێ" بەبۆنەی ٣٣ هەمین ساڵڕۆژی دەرچونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێوە بەناوی فەرماندەیی هێزەکانی ۷۰ وە  جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

کوردستانی نوێ ۳۳ ساڵ لەمەوبەر بەئامانجی گەیاندنی پەیامی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک "مام جەلال" یەکەم ژمارەی خۆی خستە بەردیدی خوێنەرانی، وەک هەمیشە پێشەنگ سەرۆک "مام جەلال" لەبواری ڕۆژنامەگەریشدا دەست پێشخەرو پێشەنگ بوو لە دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ تا ببێتە سەکۆیەک بۆ گەیاندنی دەنگی نووسەران و ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیرانی گەلەکەمان، لەوێ ڕۆژەوە هەتا ئێستا بەبێ دابڕان کاروانی کاری ڕۆژنامەگەری کوردستانی نوێ دەستی پێکرد و هەنگاو بەهەنگاو بەرەو هەڵکشان و سەرکەوتنی زیاتر دەچێت، جیا لەهەموو ئەمانە کوردستانی نوێ بۆتە ناوەندێکی پێگەیاندنی چەندین ڕۆژنامەنووس و نووسەری بەتوانا، هەربۆیە جێی خۆیەتی هەمووان بەبایەخەوە لەو دیارییە جوانەی جەنابی سەرۆک مام جەلال بڕوانین و بەهەموو توانامانەوە هەوڵی گەشەسەندنی بدەین و بیپارێزین، کە لەدوای خۆشی بەردەوامە لە خزمەتکردنی کاری ڕۆژنامەگەری ڕاگەیاندن لەکوردستاندا.

ئومێدی درێژەدان بەو ئەرکە پیرۆزەتان بۆ دەخوازین، دەستی ماندوو نەبونتان دەگوشین بۆ ئەوخزمەتە جوانەی پێشکەشی کلتوری کوردیتان کردوە لە سەرجەم بوارەکاندا دووبارە پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەتان لێدەکەین  هیوادارین بە گەیاندنی پەیامی "چەپكە گوڵەكە" درێژەپێدەری کاروانی کارە پیرۆزەکەتان بن هەرسەرکەوتووبن.


فەرماندەیی هێزەکانی ۷۰
۱۲ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

#کوردستانی نوێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان